حکومەتی هەرێمی كوردستان
MON, 21 APR 2014 15:08 Erbil, GMT +3

پرِوَسه‌ى بنیاتنانى ژێرخانى ئابوورى كوردستان ..

MON, 20 FEB 2006 17:36 | KRG.org

The infrastructure Economy of Kurdistan

ئه‌مرِوَكه‌ كوردستان وڵاتێكى كراوه‌یه‌ له‌رِوویى هه‌موو كوَمپانیاكانى جیهان , له‌
به‌رنامه‌ى نیشتیمانىدا هاتووه‌ كه‌ بودجه‌ و نه‌خشه‌سازى دابینبكرێن , بوَ دووباره‌
بیاتنانه‌وه‌ى ئابوورى وڵات و هه‌روه‌ها كار بوَ درووست كردنى ژێرخانێكى به‌هێز و
پته‌و بكرێت , به‌رنامه‌ى گشتى حكومه‌تى كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى له‌
ئیسترِاتیجیه‌كى دیاریكراودا ده‌بینرێت , كه‌ گرینگى به‌ كه‌رتى تایبه‌ت بدرێت و
هانا بوَ هه‌موو لایانێكى تریش ببررێت بوَ دووباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ى ئابووریه‌كى
سه‌ربه‌خوَى كوردستانى ..

بوَ پرِوَسه‌ى ئابوورى و سوودوه‌رگرتن له‌ به‌رنامه‌ و یارمه‌تیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش
, پێموابێت و ئێستا سیماكانى قوَناغێكى نوىَ ده‌ستى پێكردووه‌ , به‌و واتایه‌ى
كه‌ ئێستاكه‌ یارمه‌تیه‌كان كه‌ده‌گه‌نه‌ كوردستان , بوَ كاری مروَیى نیه‌ و ناچنه‌ نێو
قاڵبى هاوكارى و یارمه‌تیدانى لێقه‌وماوان و به‌ڵكوو له‌ چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌یه‌كى
دارِێژراودا و به‌ پلانێك و ئیسترِاتیجیه‌تێكى گوونجاو له‌گه‌ڵ ئابوورى
كوردستاندا , ده‌بێت له‌ چوارچێوه‌یه‌كى زانستىدا كاریان بوَ بكرێت .

كاركردن بوَ به‌هێزكردنى ئابوورى وڵات , ده‌بێت له‌ بنه‌ما ته‌قلیدیه‌كان بچێته‌
قوَناغێك و جوَر و شێوازێكى ترى كاركردنه‌وه‌ , زوَر قسه‌ و پێشنیار و
به‌رنامه‌ى سیاسی دارِژراون و به‌ڵێنێكى زوَر دراون , به‌ڵام له‌ واقیعدا كه‌م كار
كراوه‌ , ده‌بووایه‌ , به‌ڵێن و گفتووگوَكان , پاشان وورد كرابانه‌وه‌ و كاریان
له‌سه‌ر كرابان.
له‌ پرِوَسه‌ى دووباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ى ژێرخانى ئابوورى كوردستاندا , ده‌بێت كار
بوَ چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كى گرینگ بكرێت , وه‌ له‌و پرِوَسه‌یه‌شدا چه‌ند لایانێكى
دیاركرا و پیسپوَر به‌شدارن , وه‌ هه‌مووشیان ته‌واوكه‌ر و به‌رپرسن له‌و هه‌ڵمه‌ته‌
گه‌وره‌یه‌دا .

پێشه‌كى , له‌ چوارچێوه‌یى وه‌زاره‌تى پلاندانان و ئابوورى كابینه‌ى نوىَى حكومه‌تى
یه‌كگرتووى كوردستاندا , ده‌بێت كار و به‌رنامه‌كان به‌ ئاراسته‌یه‌كى نوىَ و
موَدێرن بكرێن كه‌ بگوونجێت له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لوَژیا له‌ جیهاندا ,
ده‌بێت به‌تایبه‌تى له‌و وه‌زاره‌تانه‌دا , په‌یوه‌رِه‌وى شێوازێكى موَدێرن له‌
به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى بكرێت ( Management ) , وه‌ به‌هاماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و
حكومه‌ت به‌ گشتى , وه‌ به‌دانانى كه‌سایه‌تى و پسپور ِو و كارمه‌ند و كادریى لێزان
به‌رنامه‌كان ئه‌نجام بدرێن و بوَ هه‌موو كارێك و پرِوَژه‌یه‌ك پێشتر
لێكوَڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر بكرێت , نه‌وه‌كوو وه‌كوو تاوه‌كوو ئێستا ده‌كرێت, تاوه‌كوو
ئه‌مروَكه‌ سیماكانى ئه‌و به‌ره‌و رِوو بونه‌وه‌ گه‌وره‌ى شارستانیه‌ له‌ جیهاندا ئاوا به‌
زه‌قى به‌ده‌ر نه‌كه‌وتبوون , به‌ڵام ئیًستاكه‌ , زوَر به‌رِوونى داره‌ , كورد زوَر دووا
ده‌كه‌وێت , ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان خێرایى و شێواز رِێبكه‌ین. , ده‌بێت گرینگى بدرێت
به‌ پێشكه‌وتنى شێوازى كاركردن و ئه‌نجامدانى پرِوَژه‌ ى ئابوورى , له‌
كوردستاندا , كاركردن و فه‌رهه‌نگى كاركردن دیاریكردنى سنوور و ستاتووی كرێكار
پێویستى به‌ یاسایه‌كى دیاریكراو هه‌یه‌ , ده‌بێت له‌ په‌رله‌مانى كوردستاندا كاری
بوَ بكرێت.

نه‌بوونى به‌رنامه‌ى زانستى , پێشتریش نه‌بوونى سیسته‌مێكى ئابوورى به‌هێز و
موَدێرن , زه‌ره‌رێكى گه‌وره‌ى ئابووریمانى پێگه‌یاندووه‌ , شتێك نیه‌ ناوى سیسته‌م
بێت له‌ وڵاتى ئێمه‌دا , به‌و واتایه‌ى كه‌ له‌ ئه‌ورِوپادا به‌رهه‌مهاتووه‌ و كارى
پێده‌كرێت , ( System ( , نهێنیه‌ك له‌ نهێنیه‌كانى سه‌ركه‌وتنى ئابوورى
ئه‌ورِوا و كوَمه‌ڵگاكانى رِوَژئاوا , بوونى سیسته‌مێكى پێشكه‌وتووى
به‌رِێوه‌به‌رایه‌تىو پلاندانان و به‌رنامه‌رِێژیه‌ له‌ ئابووریاندا , ئه‌وه‌ى كه‌
له‌وڵاتى ئێمه‌دا بوونى نیه‌ وه‌ مخابن له‌ ئاستى تاكدا مه‌فهووم نیه‌.

ئه‌و خاڵانه‌ى ده‌بێت به‌هێند و گرینگیه‌وه‌ كاری بوَ بكرێن له‌ پرِوَسه‌ى
درووستكردنى ژێرخانى ئابوورى كوردستاندا :


- پێشه‌كى , وه‌كوو به‌رنامه‌ى نوىَى كابینه‌ى حكومه‌تى كوردستان , ده‌بێت
سیسته‌مێكى نوىَ له‌ سه‌رژمێرى گشتى دابمه‌زرێت له‌ كوردستندا , هاوشێوه‌ى ئه‌و
سیسته‌ى له‌ ئیرِان و وڵاتانى تردا هه‌یه‌ , بوَ هه‌ر كه‌سێك , هه‌ر هاوڵاتیه‌ك ,
ژماره‌یه‌كى تایبه‌ت هه‌یه‌ , له‌ ئه‌ورِوپا پێى ده‌لێن ( Personal Number ) له‌
كوَمارى ئیسلامى ئێران پێى ده‌لێن ( ژماره‌ى میللى ) , ئێمه‌ش ده‌توانین ناوى
بنێین ( ژماره‌ى نیشتیمانى ) كه‌ سود و قازانجێكى گه‌وره‌ى نه‌ته‌وه‌یى هه‌یه‌ , به‌و
پێیه‌ش , له‌ هه‌موو بوارێكدا سوودی ده‌بێت له‌ نه‌خشه‌سازى و پلاندانانمان .
- ده‌بێت كابینه‌ى نوىَى حكومه‌تى كوردستان , جورئه‌تى ئه‌وه‌ى هه‌بێت , ئه‌و هه‌موو
خه‌ڵكه‌ى ناونووسكرا و كرانه‌ مووچه‌خوَر و كارمه‌ند و پوَلیس به‌ بىَ ئه‌وه‌ى كار
بكه‌ن و به‌رهه‌میان هه‌بێت , ده‌بێت ئه‌مرى دامه‌زرانیان پووچه‌ڵ بكرێتوه‌ و ئه‌و
باره‌ قوورسه‌ له‌سه‌ر شانى بوودجه‌ى حكومه‌تى كوردستان كه‌م بكرێته‌وه‌ .

- گرینگیدان به‌ كه‌رتى كشتووكاڵى كوردستان:

له‌بیرمان چووه‌ كه‌ وڵاتى ئێمه‌ , جگه‌ له‌ نه‌وت و كانزاكان , ئێمه‌ ده‌وڵه‌منترین
وڵاتى كشتووكاڵین , ده‌كرێت به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زموونى وڵاتانى ترى
هاوشێوه‌ى خوَمان , په‌ره‌ به‌ كه‌رتى كشتووكاڵ بده‌ین , سیسته‌مى دابینكردنى ئاو
په‌یرِه‌و بكه‌ین و كوولتوورى كشتووكاڵى گه‌شه‌ پێ بده‌ین , هاوكارى خه‌ڵك بدرێت
بوَ گه‌رِانه‌وه‌ بوَ گوونده‌كان , ئه‌وه‌ى ده‌بینرێت به‌داخه‌وه‌ , كووشتنى گوونده‌ ,
خه‌ڵكى گوونده‌كانمان هانداوه‌ , بوَ ئه‌وه‌ى شوێن و گوونده‌كانى خوَیان جێبهێڵن
و ببنه‌ شارى !! بىَ ئه‌وه‌ى له‌ شاریش هیچیان بوَ بكرێت؟؟!!
ده‌بێت پلانى تایبه‌ت به‌ شاره‌كان و گوونده‌كانمان هه‌بێت , له‌ ده‌ره‌نجامدا , وه‌
به‌تایبه‌تى له‌ ئیسترِاتیجیه‌تى درێژخایه‌نى ئابووریدا , نابێت هیچ جیاوازیه‌ك
هه‌بێت له‌ نێوان گووند و شاردا .. به‌هه‌مان شێوه‌ گوونده‌كانیشمان هاوشێووه‌ى
شاربن له‌ خزمه‌تگووزارى و پێشكه‌وتندا .


- په‌یرِه‌وكردنى شێوازێكى موَدێرن له‌ شێوازى به‌رێوه‌بردن و پلاندانان له‌
وه‌زاره‌ته‌كاندا .

- ده‌بێت بوَ هه‌موو كارێك و پشه‌یه‌ك , قوتابخانه‌ , یاخوود زانیارى ئاراسته‌كراو
هه‌بن , بوَ ئه‌و كرێكارانه‌ى تایبه‌ت و پرِوَفیشیوَناڵن له‌ كاره‌كانیاندا ,
نه‌وه‌كوو نه‌جار ببێته‌ كاتب و كارمه‌ند له‌ دائیه‌كانى حكومه‌ت و مه‌حكه‌مه‌ و چایچى
ببێته‌ كارمه‌ند له‌ پرسگه‌كاندا !!

- به‌ستنه‌وه‌ى بووارى زانستى وئه‌نجامى ئه‌و لێكوَڵینه‌و زانستیانه‌ى زانكوَكانى
كوردستان و تاوه‌كوو هه‌ندێك له‌و لێكوَڵینه‌وه‌ جیهانیانه‌ش ( The University‌s
Output )
له‌ هه‌موو وڵاتاندا , زانكوَ گرینگیه‌كى گه‌وره‌ى هه‌یه‌ له‌ دارِشتنى سیاسه‌ته‌كاندا ,
له‌ سه‌روَكى حكومه‌ته‌وه‌ تاوه‌كوو بچووكترین كوَمپانیا , هاوار بوَ ده‌ره‌نجامه‌
زانستیه‌كاندا ده‌به‌ن , له‌ پرِوَسه‌ى نه‌خشه‌كێشانى به‌رنامه‌كانیان , ته‌نها له‌
كوردستان نه‌بێت , زانكوَكان هیچ سوودێك و رِوَڵێكیان نیه‌ ., به‌ڵكوو به‌
پێچه‌وانه‌وه‌ , زه‌ره‌ریان هه‌یه‌ , به‌ داخه‌وه‌ , هه‌ر له‌ لیژنه‌كانى زانكوَ تاوه‌كوو
به‌شه‌ جیاجیاكانى كوَلیژه‌كان , به‌داخه‌وه‌ هیچ رِوَڵێكیان نیه‌ له‌ پێشكه‌وتنى
زانستى و فه‌رهه‌نگیدا .

- باشكردنى رِێگاكان هاتووچوَكردن له‌ناوه‌وه‌ى وڵاتدا ( Logistic ) ,ئیستاكه‌
پێویسته‌ به‌رنامه‌ رِێژى بكرێت بوَ باشكردن و چاككردنى رِێگاكانى هاتووى
ئاسمانى و زه‌وى له‌ كوردستاندا , ئه‌و رِێگایانه‌ى تاوه‌كوو ئیستا هه‌ن , له‌وانه‌یه‌
بوَ ئه‌و قوَناغه‌ نوىَ ده‌ستنه‌ده‌ن.
كردنه‌وه‌ى رِێگاى نوىَ له‌ نێوان شاره‌كان و درووستكردنى هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌ر و
رِێگاى ئاسمانى , ئابوورى و كوَمه‌ڵگاى كوردستان , به‌ره‌و قوَناغێكى
پێشكه‌وتوو ده‌به‌ن.
هه‌روه‌ها ئامرازه‌ ته‌قلیدیه‌كانى هاتووچوَ كردن و به‌ستنه‌وه‌ى كوردستان به‌ وڵاتانى
ده‌ورووبه‌ر , گوَرِانكارى تێدا بكرێت و باشتر بكرێن, به‌ تایبه‌تى له‌گه‌ڵ
توركیا و كوَمارى سووریادا , به‌ درووستكردنى پردێك له‌ نێوان كوردستان و
سوریادا , وه‌هه‌روه‌ها توركیا ده‌توانێت هاوكاریمان بكات بوَ باشتركردنى
رِێگاكانى هاتووچوَمان , به‌ شێوه‌یه‌ك بێت بووه‌شێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێشوه‌چوون و
پێشكه‌وتنى مروَڤایه‌تى و ئاستى پێشكه‌وتووى ته‌كنه‌لوَژیا, وه‌ لێره‌ش كار و
به‌رنامه‌ى سه‌ركردایه‌تى سیاسی كوردستانه‌ وه‌كوو داواكاریه‌كى فه‌رمى كارى بوَ بكه‌ن .

- خاڵێكى ترى گرینگ خوَى له‌ نه‌بوونى سیسته‌مى بانكیدا ده‌بینیته‌وه‌ ( Bank
System )
له‌ ئابوورى پێشكه‌وتوود , به‌تایبه‌تى بوَ ئه‌و كوَمپانیایانه‌ى وه‌به‌رهه‌مهێنانى
بیانیى , نه‌بوونى بانكى گه‌وره‌ و یارمه‌تیده‌ر له‌ كوردستاندا , گرفتێكى گه‌وره‌یه‌
بوَ ئه‌وان , دیاره‌ ئێتا له‌ كوردستان , هه‌مان ئه‌و بانكانه‌ هه‌ن كه‌ پێشتر له‌
عیرِاقدا موَڵه‌تیان پَدراوه‌ , به‌ڵام له‌ كوردستان , چه‌ند بانكێكى تریش هه‌ن ,
به‌ڵام خه‌ڵكى به‌گشتى نایاناسن و برِوایان پێنه‌كردوون !! ئه‌وه‌ش به‌ برِواى ئێمه‌
له‌به‌ر نه‌بوونى زانیاریه‌ , ده‌بووایه‌ كارى ژوورى بازرگانى بوایه‌ , كه‌ هه‌موو
لاینێكیان لێوه‌ ئاگار بكردبایه‌ . لێره‌شدا ده‌بێت حكومه‌ت , گرینگى به‌و بانكه‌
كوَنانه‌ بدات یارمه‌تیا بدات بوَ رِاپه‌رِاندنى كارى گه‌وره‌ و گرینگ له‌ بووارى
هه‌ناردن و هاوردنى پاره‌ بوَ ده‌ره‌وه‌ى كوردستان . جوَرى خزمه‌تگوزاریه‌كانیان باشتر
بێت وه‌كوو ئه‌وه‌ى له‌ ئابوورى وڵاتان پێشكه‌وتوودا هه‌ن .

- فه‌رهه‌نگىكاركردن : به‌داخه‌وه‌ , ئه‌گه‌ر سه‌یرێكى بازارِ و كوَمه‌ڵگاى كوردستان
بكه‌ین , چه‌ند كار و چالاكیه‌كى ئابوورى هه‌بوون پێشتر بوَ نمونه‌ ( لوَبیافروَش
سه‌مون فروَش و سبووغچى و حه‌مامچى و فروشیارى گه‌رِوَك و چایخانه‌كان ... ) هیچیان
نه‌ماوون ئێٍستاكه‌ , كه‌سیش كار ناكه‌ن , به‌شى هه‌ره‌ زوَرى خه‌ڵك ناونووسكران و
بونه‌ته‌ كارمه‌ند و پوًَلیس , له‌ماڵه‌وه‌ مووچه‌ى هه‌یه‌ و ئێورانیش له‌ شوَسته‌كان
پیاسه‌ ده‌كه‌ن !!
ده‌بێت حكومه‌ت به‌دوواى هه‌یبه‌تى خوَیه‌وه‌ بێت , نه‌كه‌وێته‌ هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌وه‌ , بوَ
نموونه‌ : ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ گه‌وره‌ه‌ى دامه‌زراندنى ژماره‌یه‌كى زوَرى كاره‌ند و
مووچه‌خوَرانه‌ى كوردستان , گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ى حكومه‌تى كوردستان بوو , ئێستاكه‌
خه‌ڵكانێكى زوَر هه‌ن , له‌ جیاتى موچه‌یه‌ك سىَ مووچه‌ى هه‌یه‌ و له‌ لاوه‌ش كارى تر
ده‌كات و چینێكى گه‌وره‌ى گه‌نجان بوونه‌ته‌ پێشمه‌رگه‌ و پوَلیس , بێ ئه‌وه‌ى هیچ
سوودێكى ئابووری و كوَه‌ڵایه‌تیشیان هه‌بێت , جگه‌ له‌وه‌ش وه‌كوو قوورسایه‌كى گه‌وره‌ش
له‌سه‌ر شانى بوودجه‌ى حكومه‌تدا درووست بوونه‌ .

ده‌بێت كار بوَ رێككردن نه‌خشه‌كێشانى چین و توێژه‌كانى كوَمه‌ڵگا بكرێته‌و وه‌
ئه‌وه‌ش كارى وه‌زاره‌تى نه‌خشه‌كێشان و وه‌زاره‌تى كارى كوردستانه‌ .


- گرفتێكى گه‌وره‌ى ئابووى كوردستان , ئه‌و دابه‌شكردنه‌ جوگرافیه‌یه‌ كه‌ كوردستان
پێیه‌وه‌ دوو جار ده‌ناڵێنێت , ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وڵاتانى بیانى كاتێك
ئاموَژگارى و هاوكارى كوَمپانیاكانى خوَیان ده‌كه‌ن , هه‌میشه‌ كوردستان و عیرِاق
وه‌كوو یه‌ك وڵات سه‌یر ده‌كرێت , ئه‌مه‌ش زور گرفتى گه‌وره‌ى درووست كردووه‌, له‌
هه‌موو وڵاتانى بیانى , كوَمپانیایى تایبه‌ت هه‌ن , كه‌ كاریان تایبه‌ته‌ به‌ ده‌ركردنى
( راپوَرتى ووردى ئیسترِاتیجى له‌سه‌ر وڵاتان ) , به‌ ووردى به‌ رِوونى زانیارى
له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى نرخ و سوود و قازانج و لێكدانه‌وه‌ى ووردى تر , مه‌سه‌له‌ى ئه‌من و
ئاسایش و باروودوَخى ئه‌منى وڵاتان به‌یان ده‌كه‌ن .. لێره‌دا تاوه‌كوو ئێستاكه‌ ,
كاتێك باس له‌ عیرِاق ده‌كرێت , باس له‌ نه‌بوونى سه‌قامگیرى سیاسی و ئه‌منى
ده‌كرێت , به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئاموَژگارى هیچ كوَمپانیایه‌ك ناكه‌ن , بوَ ئه‌وه‌ى بچن
له‌ كوردستان و عیرِاق به‌ گشتى كار بكه‌ن و پرِوَژه‌ ئه‌نجام بده‌ن .. له‌ به‌ر ئه‌وه‌یه‌
, ده‌بێت ئێمه‌ له‌ ئاستى سه‌روَكایه‌تى سیاسی كوردستان , وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عیرِاق
,نوێنه‌رایه‌تیه‌كانمان له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات , ده‌بێت كار بوَ گوَرینى ئه‌و دابه‌شكردنه‌
جووگرافیه‌ بكرێت , كوردستان له‌ عیرِاق جیابكرێته‌وه‌ , ده‌بێت باروودوَخى
تایبه‌ت كوردستان و ئاسایش ناوچه‌كه‌ و پێشكه‌وتنى ئابوورى و فه‌رهه‌نگى و جڤاكى
رِوونبكرێنه‌وه‌ و سوومه‌ند ین له‌ به‌شداریكردن و هاوكاریكردنى وڵاتان و
كوَمپانیا بیانیه‌كان له‌ پرِوَسه‌ى دووباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ى ژێرخانى ئابوورى
كوردستاندا.

ئه‌و بنه‌مایانه‌ى سه‌ره‌وه‌ , له‌ دووئاستى جیادا ده‌بێت كاریان بوَ بكرێت ,
ئاستێكیان له‌ناوه‌وه‌ى وڵاتدا ده‌بێت وه‌كوو به‌رنامه‌یه‌كى نیشتیمانى له‌ كوردستاندا
هه‌موو لایانێك , هاوڵاتیان , حكومه‌ت و رِاگه‌یاندن و كوَمه‌ڵگاى رِێكخراوه‌كانى
مه‌ده‌نى , زانكوَ ,, پێكه‌وه‌ و به‌هه‌ماهه‌نگى به‌رنامه‌ى بوَ دارِێژن , ئاستێكیى
تریش , له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵاتدا , ئه‌و نوێنه‌رایه‌تى و كوَنسوَڵخانانه‌ى عیرِاق و
ئوَفیسى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى كوردستان , ده‌بێت ده‌وریان هه‌بێت بوَ گوَرِینى واقیع
و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بردنى كاریان , له‌سه‌ر بنه‌مایى ئه‌وه‌ى كه‌ كوردستان , ناوچه‌یه‌كى
تایبه‌ت و ئارامه‌ , جیاوازیه‌كى رِوونى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ عیرِاقى عه‌ره‌بیدا , كار بوَ
ئه‌وه‌ بكه‌ن , كه‌ وڵاتانى بیانى , ده‌ورێكى كاراتریان هه‌بێت له‌ پرِوَسه‌ى
بناتنانى ژێرخانێكى به‌هێزى ئابووریدا .



دوایین هەواڵەکان

بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە لەگەڵ باڵیۆزی سلۆڤاكیا لە بەغدا كۆبووەوە

باڵیۆز نات خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان و پێشكەوتنەكانی هەرێم نیشانداو ویستی وڵاتەكەی خستەڕوو بۆ پتەوكردن و پێشخستنی پەیوەندیەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەو بوارانەی هەردوولا دەتوانن سوود لە یەكتر وەربگرن

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ژنى قیامه‌ پیرۆز ده‌كات

هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قیامه‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، به‌ گه‌رمى له‌ هه‌موو خوشك و برا مه‌سیحییه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عیراق و جیهان به‌ گشتی پیرۆز ده‌كه‌ین، هیوادارین جه‌ژنێكى خۆش و ئارام له‌ سایه‌ى ئاشتى و سه‌قامگیرى و ئارامیى كوردستاندا به‌ سه‌ر به‌رن.‌

خولی دووەمی فێربوونی زمان لە پەیمانگای ئۆكسفۆڕد زێڕین كۆتایی پێهات

پەیامی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە ڕووداوەكەی سلێمانی

فەلاح مستەفا: ئێمە وەك حكومەتی هەرێم پابەندین بە پەیماننامەو رێكەوتنە نێودەوڵەتیەكان

حكومەتی هەرێم دەخوازێت زۆرترین چاودێری نێودەوڵەتی چاودێری هەڵبژاردنەكان بكەن

نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە فەڕەنسا روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

سلێمانی، بینای بەرەنگاری توندوتیژی دژی ژنان كرایەوە

نێچیرڤان بارزانى و ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق كرد