حکومەتی هەرێمی كوردستان
WED, 17 SEP 2014 22:36 Erbil, GMT +3

رێکخراوی (People In Need) ى چیکی چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی په‌روه‌رده‌یی له‌ هه‌رێمی کوردستان جێبه‌جێ ده‌کات

THU, 1 MAR 2012 16:39 | KRG.org

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 1/3/2012 سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ پێشوازى له‌شاندێکی رێکخراوی (People In Need) چیکی کرد که‌ باره‌گای سه‌ره‌کی له‌ شارى پراگی پایته‌ختی کۆمارى چیکیا یه‌.

شانده‌که‌ پێکهاتبوو له‌ خاتوو مۆنیکا یامبرۆڤا به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى هه‌رێمایه‌تی رێکخراوه‌که‌و دۆمینیکا بلۆخۆڤا له‌ به‌شی فریاگوزارى و گه‌شه‌پێدان و مه‌نار یوسف رێکخه‌رى پرۆژه‌کان.

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا شاندی رێکخراوه‌ چیکییه‌که‌ سیستمی نوێی خوێندنیان له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌رزنرخاندو پاڵپشتی خۆیان بۆ گۆڕانکارییه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌کان دووپاتکرده‌وه‌، که‌ بایه‌خ به‌ بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ و دیموکراتییه‌ت ده‌دات.

هه‌ر له‌ دیداره‌که‌دا خاتوو مۆنیکا یامبرۆڤا رایانگه‌یاند، چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی په‌روه‌رده‌ییان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ بۆ دیموکراتیزه‌کردنی خوێندن و بایه‌خدان به‌ به‌هاکانی مافی مرۆڤ و لێبوورده‌یی و قبوڵکردنی به‌رامبه‌ر که‌ له‌ قوتابخانه‌و خوێندنگه‌ ئاماده‌ییه‌کان جێبه‌جێ ده‌کرێت.

سه‌فین دزه‌یی ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد که‌ له‌ سیستمی نوێی خوێندن بایه‌خێکی به‌رچاو به‌ بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی دراوه‌و هه‌ردوو بابه‌تی مافی مرۆڤ و په‌روه‌رده‌ی مه‌ده‌نی ده‌درێت و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش ده‌ستخۆشی له‌ هه‌ر هه‌وڵ و کۆششێکی رێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌کات بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده‌و بڵاوکردنه‌وه‌ى چه‌مکی دیموکراتییه‌ت له‌ ناوه‌نده‌کانی خوێندندا.