حکومەتی هەرێمی كوردستان
SAT, 25 MAY 2013 14:22 Erbil, GMT +3

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: كورد به‌ په‌رۆشه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌ی نیشتمانی عیراقی زیاتر له‌وانه‌ی كه‌ پێیانوایه‌ كورد ترسێكی گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر عیراق

TUE, 14 FEB 2012 10:01 | PUK Media

د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ كورد به‌ په‌رۆشه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌ی نیشتمانی عیراقیی زیاتر له‌وانه‌ی كه‌ پێیانوایه‌ كورد ترسێكی گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر عیراق.

له‌چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (العربیه‌) د.به‌رهه‌م ساڵح وتی: بارودۆخی ئێستای عیراق ترسی بۆ سه‌ر كوردو سه‌رجه‌م عیراقییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دروستكردووه‌، پێویسته‌ به‌ده‌نگ ئه‌م قه‌یرانه‌ سیاسییه‌وه‌ بێین و كاربكه‌ین بۆ سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی نیشتمانی چاوه‌ڕوانكراو كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك تاڵه‌بانی و به‌پشتیوانی سه‌رۆك بارزانی بڕیاره‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

له‌به‌شێكی تری ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا د.به‌رهه‌م وتیشی: كوردیش وه‌ك گه‌لانی تر مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی هه‌یه‌و هه‌ڵبژاردنیشمان روون و ئاشكرایه‌ وای ده‌بینین كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی كوردی عیراق له‌ عیراقی دیموكراتی فیدراڵیدا بێت له‌و روانگه‌یه‌وه‌ راسته‌وخۆ له‌پاش روخانی رژێمی روخاو چوینه‌ به‌غداو كارمان كرد بۆ بنیادنانه‌وه‌ی عیراقێكی نوێ و به‌شداربوین له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانمان بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی وڵاتێكی نوێ، به‌ راشكاوی ده‌یڵێم كه‌ كورد كار ناكات بۆ دابه‌شبوونی عیراق و له‌ به‌رژه‌وه‌ندیشمان نیه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیماندایه‌ عیراق سه‌ركه‌وتوو بێت و له‌ به‌رژه‌وه‌ندیماندایه‌ پرۆژه‌ی دیموكراتی و فیدراڵی له‌ عیراق سه‌ركه‌وتوو بێت.

هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا د.به‌رهه‌م ساڵح وتی: جارێكی تر كورد قبوڵ ناكات بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ رابردویه‌كی سه‌ركوتكردن و هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كی ترو چه‌وساندنه‌وه‌و په‌راوێز خستنی تر، ئێمه‌ كارده‌كه‌ین له‌عیراق و پشتیوانین بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌ی عیراقی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ندێك هه‌بن سوربن له‌سه‌ر دابه‌شكردنی عیراق ئه‌وه‌یان شتێكی تره‌، به‌ڵام ئێمه‌ لای خۆمانه‌وه‌ رۆژانیش ئه‌م راستییه‌یان سه‌لماندووه‌ كه‌ ئێمه‌ زیاتر به‌ په‌رۆشین له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی عیراق و ساڵانی رابردوش به‌ پراكتیكی ئه‌م راستییه‌ سه‌لمێندراوه‌، وتیشی: ئه‌مڕۆ كورد به‌شێكه‌ له‌ چاره‌سه‌ر ده‌شمانه‌وێت به‌شێكبین له‌م چاره‌سه‌ره‌ به‌هه‌موو توانایه‌كمانه‌وه‌ نه‌ك بۆ كاركردن له‌دابه‌شبونی عیراقدا.


دوایین هەواڵەکان

فەلاح مستەفا بەجیا لەگەڵ شاندێكی یەكێتی ئەوڕوپا و باڵیۆزی فینلەندا كۆبووەوە

فەلاح مستەفا كۆمەككردنی یەكێتی ئەوروپا بۆ بەهێزكردنی دامەزراوەیی سیستەمی فیدرالیەت و دیموكراتیەت لە عیراق بە گرینگ وەسف كرد و جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە كەوا یەكێتی ئەوروپا گرینگی زیاتر بە هەرێمی كوردستان بدات لە چوارچێوەی ئەو بەرنامانەی كە لە عیراق جێبەجێیان دەكات.

عیماد ئەحمەد سەردانی هونەرمەند حەمەی نێرگزی كرد

ئێوارەی ئەمرۆ عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆكی حكومەت بە ئامادە بونی نیاز نوری نەقیبی سەندیكای هونەرمەندان لە ماڵەكەی خۆی سەردانی هونەرمەندی ناسراو حەمەی نێرگزی كرد و لە نزیكەوە لە باری تەندروستی پرسی و هیوای خواست تەمەن درێژ و تەندروست بێت بۆ خزمەتكردنی زیاتر بە هونەرو میوزیكی كوردی

په‌یوه‌ندیى هه‌رێمى كوردستان و به‌رازیل تاوتوێ كرا

ژماره‌یه‌ك قوتابخانه‌ و باخچه‌ی ساوایان له‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم دروست ده‌كرێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی پارلەمانی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد

په‌رله‌مان و حكوومه‌ت داكۆكى له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیى زیاتر ده‌كه‌نه‌وه‌

گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار له‌ وه‌زاره‌تى شاره‌وانى جیا ده‌كرێته‌وه‌

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە كونسوڵی گشتی پۆلەندا لە هەرێم كرد

پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لە بەرپرسی كاروباری ئابوری لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەرێم كرد

عیماد ئەحمەد بەشداری كەمپینی ئازاكردنی عەبدوڵا ئۆجەلان دەكات