حکومەتی هەرێمی كوردستان
FRI, 25 JUL 2014 23:39 Erbil, GMT +3

وه‌زاره‌تى پلاندانان 120 كورسى خوێندنى بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى‌ راگه‌یاند

MON, 24 OCT 2011 15:12 | KRG.org

عبدالرزاق محمد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی پەرەپێدانی مرۆیی لە وەزارەتی پلاندانان رایگەیاند كە وه‌زاره‌تى پلاندانان 120 كورسى خوێندنى بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى‌ راگه‌یاندووه. فه‌رمانبه‌رو پزیشك وپه‌رستیارانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى‌ ده‌توانن هه‌موو ڕێنماییه‌كانى تایبه‌ت به‌ پڕۆژه‌ى په‌ره‌پێدانى تواناسازیی فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم- خولى دووه‌م له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى‌ وه‌رگرن به‌مه‌به‌ستى پێشكه‌شكردنى داواكارى بۆ خوێندنى ماسته‌رو بۆردو دكتۆرا له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات.

ماوه‌ى پێشكه‌شكردن:

له‌ 30-10-2011 تاوه‌كو 24-11-2011

شوێنى پێشكه‌شكردن:

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى‌- دیوانى وه‌زاره‌ت- لیژنه‌ى په‌ره‌پێدانى تواناسازى.

تێبینى: هه‌رفه‌رمانبه‌رێك له‌فه‌رمانگه‌كانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌توانێت داواكاری پێشكه‌ش بكات له‌ڕێگه‌ى فه‌رمانگه‌كه‌ى خۆیه‌وه ‌بۆئه‌وه‌ى بینێرن بۆلیژنه‌ى په‌ره‌پێدانى تواناسازى له‌دیوانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى