حکومەتی هەرێمی كوردستان
SAT, 1 NOV 2014 06:06 Erbil, GMT +3

بریارە هەفتەی داهاتوو ژمارەیەك نەخۆش بۆ چاندنی موخی ئیسك رەوانەی ووڵاتی لوبنان دەكرێن

MON, 11 NOV 2013 14:10 | KRG.org

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم دوو گرێبەستی بەبەهای 5 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار لەگەڵ كۆمپانیایەكی ناوداری ئەمریكی واژووكرد بۆ ناردنە دەروەی زیاتر لە 100 توشبوی تالاسیما و شێرپەنجەی خوێن بەمەبەستی چاندنی موخی ئیسك و ئەنجامدانی نەشتەرگەری دەگمەن لەووڵاتی هیندستان.

لەدرێژەی هەوڵەكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەئامانجی پێشكەش كردنی خزمەت گوزاری تەندروستی و چارەسەركردنی ئەو كەسانەی پێویستیان بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری دگەمەن هەیە.

ئەمرۆ 11لەمەراسیمێكی تایبەت لەدیوانی وەزارەت بەرێوەچوو وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم  گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیایەكی ناوداری ئەمەریكی واژوكرد بەمەبەستی ناردنە 100 نەخۆش بۆووڵاتی هیندستان ، لەوتەیەكی بۆدەزگاكانی راگەیاند د.رێكەوت حەمەرەشید وەزیری تەندروستی تیشكی خستەسەر گرنكی گرێبەستەكە لەپێناو خزمەت كردنی هاوڵاتیانی هەژار و كەم دەرامەت.

گوتیشی ئەم پرۆسەیە بەردەوامی دەبێت و هەر هاوڵاتیەك كە پێویستی بە ئەنجامدان و چارەسەری پزیشكی دەگمەن هەبێت رەوانەی دەروەی ووڵات دەكرێت،
وەزیری تەندروستی ئاشكراشیكرد ئەم گرێبەستە بەبری 5 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار واژودەكەین كەتێچوەكەشی لەلایەن وەزارەتی سامانە سرشتیەكان و بودجەی وەزارەت تەرخانكراوە.
ئامانج لە واژووكردنی گرێبەستی ناردنە دەروەی توشبوانی تالاسیما و شێرپەنجەی خوێن بۆووڵاتی هیندستان ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی موخی ئیسك و راستكردنەوەی بربرەی پشت و چاندنی گوێچكە و كردنەوەی دڵ  لەمنداڵان و كێشەی چاوە .

هەروەك وەزیری تەندروستیش رای دەگەینێت بریارە تاكۆتایی ئەم ساڵ 400 نەخۆش رەوانەی دەروەی ووڵات بكەین بۆئەمەش هەوڵدەدەین نەخۆشانەی ناچەكانی دەرەوەی هەرێمیش لەم  خزمەت گوزاریەبێ‌ بەش نەبن. گرێبەستی ناردنەدەرەوەی توشبوانی تالاسیما و شێرپەنجەی خوێن سێیەم گرێبەستی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمە كە لەماوەی رابردوویش گرێبەستی لەگەڵ هەر یەك لە وولاتی ئوردن و لوبنان واژووكرد بریاریشە لەهەفتەی داهاتوو ژمارەیەك نەخۆش رەوانەی ووڵاتی لوبنان بكرێن بەمەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی موخی ئیسك.