حکومەتی هەرێمی كوردستان
SUN, 21 SEP 2014 05:01 Erbil, GMT +3

ئه‌نجامى خولى یه‌كه‌مى ئه‌زموونه‌ گشتییه‌كانى قۆناغی ئاماده‌یی راگه‌یه‌نرا

WED, 8 JUL 2009 15:26 | KRG.org

ئه‌مرِۆ به‌رِێوبه‌رایه‌تى گشتى ئه‌زموونه‌كان له‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامى خولی یه‌كه‌می ئه‌زموونه‌ گشتییه‌كانى قۆناغى دوازده‌ى ئاماده‌یی به‌ هه‌ر سێ به‌شه‌كانى (وێژه‌یی، زانستى، پیشه‌یی) راگه‌یاند.

له‌م باره‌یه‌وه‌ مامۆستا باپیر به‌كر به‌رِێوبه‌رى گشتى ئه‌زموونه‌كان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا گوتى:

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ 8/7/2009 ئه‌نجامى ده‌رچوونى قوتابیان و خوێندكارانى پۆلی دوازده‌ى ئاماده‌یی به‌ هه‌رسێ به‌شی (وێژه‌یی، زانستى، پیشه‌یی) راگه‌ده‌گه‌یه‌نین..

هه‌روه‌ها به‌رِێز باپیر به‌كر گوتى:
هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ گشت قوتابی و خوێندكاره‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان ده‌خوازین و هیوادارین ئه‌وانه‌ى ده‌رنه‌چوونه‌ هه‌وڵ و كۆشش بكه‌ن تا له‌ خولی دووه‌مدا ئه‌نجامى باش وه‌ده‌ست بهێنن.

به‌رِێوبه‌رى گشتى ئه‌زموونه‌كان، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ ئه‌مرِۆ خوێندكارو قوتابیانى پۆلی دوازده‌ى ئاماده‌یی ده‌توانن ئه‌نجامه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه‌ له‌ رێگه‌ى هه‌ردوو ماڵپه‌رِى وه‌زاره‌ت

www.kurdistan-moe.org
www.kurdistan-moe2.org

له‌گه‌ڵ هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موولایه‌ك.