حكوومهتى ههرێمى كوردستان جهژنى نهورۆز لە هەموولایەك پیرۆز دهكات
3/20/2013 6:00:32 PM
به بۆنهى هاتنهوهى جهژنى پیرۆزى نهورۆز و سهرى ساڵى تازهى كوردییهوه، جهژنى ئازادى و بههار و بووژانهوهى ژیان، پڕ بهدڵ پیرۆزبایى له خانهواده و كهسوارى شههیدان و پێشمهرگه و ههموو گهلى كورد و تهواوى كوردستانیان له ههر كوێ بن؛ دهكهین
پارێزگاری سلێمانی : داواكارم هەموو هاووڵاتیان بە ئاڵای كوردستانەوە بەشداری ئاهەنگەكانی نەورۆز بكەن
3/19/2013 10:01:19 PM
پارێزگاری سلێمانی داوا لەهاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دەكات بۆ زیاتر سهلماندنی جەژنی نەورۆز وەك جەژنێكی نەتەوەوی و رەنگدانەوەی كوردایەتی لەم جەژنە پیرۆزەدا، هاووڵاتیان بە ئاڵای كوردستانەوە بەشداری ئاهەنگەكانی نەورۆز بكەن و رۆژانی نەورۆز ئۆتۆمبێلەكانیان بەئاڵای كوردستان برازێننەوە.
عیماد ئەحمەد بەردی بناغەی باڵەخانەی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی دانا
3/19/2013 9:53:05 PM
ئەمرۆ 19-3-2013 بەرێز عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی وەزیرانی ئاوەدانكردنەوە و شارەوانی و سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە،بەردی بناغەی باڵەخانەی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێم لە شاری هەولێر دانا
بە ئامادەبوونی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆنفڕانسی خولی چل وشەشەمینی یەكێتیی زانكۆكانی عەرەبی دەستی بەكارەكانی كرد
3/19/2013 2:45:16 PM
سەرۆكی هەرێمی كوردستان دووپاتیكردەوە ئامادەبوونی ئەم میوانانە بەڵگەیەكە بۆ ئەوەی ئامادەبووان پاڵپشتیی چەسپاندنی پرەنسیپەكانی زانست وزانیاری وبەهێزكردنی پەیوەندیی نێوان گەلان ودووپاتیكردەوە ئەگەر سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و پێشكەوتنی زانستی و كولتووریی نەبوایە ئەم كۆنفڕانسەی تیادا ئەنجام نەدەدرا
هەرێمی كوردستانی عیراق: یادكردنەوەو ئەركی بەدیهینانی داهاتووێكی باشتر
3/19/2013 2:05:06 PM
كوردستانی عیراق ئەمڕۆ بە یەكێك لە هەرێمە سەركەوتووەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت لە رووی جێگیری و سیاسی و گەشەی ئابوری و فرە نەتەوەیی و كرانەوە بەسەر ئایین و بیرو ڕای سیاسی جیاوازەوە
تەواوبوونی قۆناغی یەكەمی پرۆژەی گەشەپێدانی مۆزەخانەی سلێمانی راگەیاندرا
3/19/2013 1:37:03 PM
لەمەراسیمێكدا تەواو بوونی قۆناغی یەكەمی پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی مۆەخانەی سلێمانی راگەیاندراو ، بریاریشە لەچوارچێوەی گەشەپێدانی مۆزەخانەكەدا دیزاینی بینای مۆزەخانەكەو سیستمی بەرێوەبردنی مۆزەخانەكە گۆرانكاری تێدا بكرێت بەجۆرێك مۆزەخانەكە ببێت بە مۆزەخانەیەكی نێودەولەَتی و نمونەی لەسەر ئاستی لەهەرێمی كوردستان و عیراق وڵاتانی دراوسێ
فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە ڕاگرتنی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بۆ ناو هەرێم
3/18/2013 10:34:34 PM
لەبەر ڕۆشنایی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ژمارە 17 لە 17/10/2012 تایبەت بە ڕاگرتنی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بۆ ناو هەرێم لە بەرواری 15/2/2013 ەوە، بڕیاردرا بە دانانی مەرج و ڕێنمایی نوێ بۆ ڕێكخستنەوەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بۆ ناو هەرێم بەم شێوەیەی خوارەوە:
ڕاگەیێندراوی كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزیران و سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە بەغدا
3/18/2013 8:48:46 PM
لە كۆبوونەوەكەدا بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕ كرا لە بارەی چۆنێتیی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییانەی كە تادێ زیاد دەبن. هەروەها كۆبوونەوەكە ئەو سیاسەتەی ڕەتكردەوە كە لە بەغدا پەیڕەو دەكرێت كە ئەگەر بەردەوام بێت دەبێتە هۆكاری داڕمانی سەرلەبەری پڕۆسەی سیاسی كە ئەوەیش لە ئەنجامی پابەندنەبوون بە پڕەنسیپی تەوافوق و هاوبەشی و دەستوور
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە لەگەڵ ژمارەیەك لە نوێنەرانی حكومەتی هەرێم لەدەرەوە كۆبووەوە
3/18/2013 5:38:34 PM
بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم تیشكی خستە سەر بایەخ دان بە رەوەندی كوردستانی لە تاراوگە و داوای لە نوێنەرانی حكومەت كرد كە رۆڵی راستەقینەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم ببینن بە شێوەیەك كە رەگدانەوەی پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان بەرجەستە بكات
عیماد ئەحمەد چاویكەوت بە كۆمەڵەی قوربانیانی چەكی كیمیاوی لەسەردەشت
3/18/2013 4:46:16 PM
جێگری سەرۆكی حكومەت هەروا ووتیشی: پێویستە هەموومان لە ئاست قەبارەی تاوانەكە و قوربانیانی دابین كە لە میژووی مرۆڤایەتی دا دژ بە كورد ئەنجامدراوە